په‌یوه‌ندی نێوان خۆشه‌ویستی و كو‌لتور یه‌كێكه له‌بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی سینه‌ما، به‌وه‌ی هه‌ر كو‌لتورێك به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی سه‌یری بابه‌تی خۆشه‌ویستی ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌بواری درووست كردنی فیلمسازیدا، سینه‌مای ئه‌وروپی دیارترین هه‌وڵه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ڕۆمانه‌كانی لۆره‌نس به‌تایبه‌ت به‌فیلمكردنی ڕۆمانی (ژنه عاشقه‌كان) یا له‌پشت به‌ستن به به‌رهه‌مه‌كانی شانۆی كلاسیكی له نمونه‌ی (رٍِۆمیۆ و جۆلێت) تادواتر ئه‌و سینه‌مایه له‌ڕێگه‌ی فیلمی (تایتانیك) توانی خۆشه‌ویستی بۆ سینه‌ما بگه‌ڕێنێته‌وه، سینه‌مای خۆڕهه‌ڵاتی به‌شێك بووه له‌و شه‌پۆڵه‌ی سینه‌ما، وه‌ك ده‌بینین سینه‌مای عه‌ره‌بی گه‌ڕایه‌وه بۆ سینه‌مای خۆشه‌ویستی به‌تایبه‌ت له‌هه‌وڵه‌كانی ده‌رهێنه‌رانی وه‌ك (یوسف شاهین) و (ئیناس دوغه‌یدی) به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سینه‌مای خۆرهه‌ڵاتی سه‌یر بێت به‌شداری كردنی سینه‌مای ئێرانیه، له‌سینه‌مای خۆشه‌ویستی، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی فیلمی (
ئاوازی قومری) ئه‌و سینه‌مایه توانی ئه‌و تێگه‌یشتنه باوه بۆ سینه‌مای ئیسلامی بگۆڕێت به‌وه‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی دیسپلین كردن‌دا ده‌كرێ سینه‌ما جوانی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌و فیلمه ڕێگه‌ی له‌زۆر بیانوو گرتووه، ده‌رخستنی نه‌وه‌یه‌كی نوێیه، نه‌وه‌ی دوای جه‌نگ كه ڕابردووی قه‌بووڵ نیه، ده‌یه‌وێ موماره‌سه‌ی ئازادیه‌كانی خۆی بكات، (په‌یمان و په‌رستۆ) ی خوێندكاری زانكۆعاشقی یه‌كترین، سه‌ره‌تای فیلمه‌كه به ئاهه‌نگی له‌دایكبونی په‌رستۆ ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و ده‌سپێكه زه‌نگێكی جیاوازه بۆ سه‌رنج ڕاكێشان، بۆیه تووشی به‌ریه‌كه‌وتنمان ده‌كات، به‌وه‌ی ده‌بێت به‌كه‌م بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌و سینه‌مایه نه‌كه‌ین. ده‌رهێنه‌ر (سه‌عید ئه‌سه‌دی) كاتێ ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره نمایشكردنه‌وه‌ی كو‌لتور له‌فۆڕمی شانۆی شه‌قامی مه‌ریواندا...
ادامه مطلبما را در سایت نمایشكردنه‌وه‌ی كو‌لتور له‌فۆڕمی شانۆی شه‌قامی مه‌ریواندا دنبال می کنید
برچسب : نویسنده : shanonasi بازدید : 68 تاريخ : سه شنبه 14 تير 1401 ساعت: 1:45